مالیكی هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان ده‌دات

K24 – هه‌ولێر:
نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، هۆشداری له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له عێراق ده‌دات.
له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له ساڵیادی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی زه‌هرا (ره‌زای خودای له‌سه‌ربێت)، نووری مالیكی سه‌رۆكی ئیتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) رایگه‌یاند، ره‌نگه دووباره خۆپیشاندانه‌كان له عێراق سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه. داواشیكرد، بوار بدرێته حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، بۆ ئه‌وه‌ی كاری خۆیان بكه‌ن. مالیكی هه‌ندێ لایه‌نیشی به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه له پشتی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلارن له عێراق.
هه‌روه‌ها مالیكی گوتی: "هه‌ندێك لایه‌ن له په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره شه‌پۆلێكی دیكه‌ی خۆپیشاندان رێكبخه‌ن و حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستای عێراق بڕوخێنن". داواشی له عێراقییه‌كان كرد، رێگه بده‌ن حكومه‌تی ئێستا كاری خۆی بكات، كه سێ مانگه پێكهێندراوه.
روونیشیكرده‌وه، حكومه‌ت پێویستی به چه‌ند ساڵێك هه‌یه، تاكو گرفته‌كان چاره‌سه‌رببنن، ناكرێ په‌له بكرێت، كه هێشتا بودجه په‌سه‌ند نه‌كراوه.
مالیكی ده‌شڵێت: "هه‌ندێك كه‌س هیواخوازن به‌های دۆلار به‌مشێوه بمێنێته‌وه، كه زیان ته‌نیا به هاووڵاتیان ده‌گه‌یه‌نێت".
سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌تی هه‌ر خۆپیشاندانێك ده‌كه‌ینه‌وه، كه كاریگه‌ری بۆسه‌ر بژێوی خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا بێت، به‌هۆیه‌وه ئاشووب له وڵات دروستبێت.
مالیكی گوتی: "حكومه‌ت دوای نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری سیاسییه‌وه پێكهات، عێراق له لێواری شه‌ڕی ناوخۆدا بوو".