ئێران لەبارەی "ناردنی دۆلار" هاتەدەنگ

.
.

K24 - هەولێر

ئێران لەبارەی دەنگۆی ناردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئەو وڵاتە هاتەدەنگ و رەتیدەکاتەوە لە عێراق دۆلاریان بۆ رەوانە بکرێت.

محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، رایگەیاند "سەرەڕای هەوڵی بەشێک لە لایەنەکان بۆ شێواندنی راستییەکان و چەواشەکردنی بیروڕای گشتی لەسەر پرسی بردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران، بەڵام ئێمە هەر پشتیوانی عێراق دەکەین".

 ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی بردنی دۆلار لە عێراقەوە رەتدەكاتەوە، ھاوكات وەک لایەنگری سەرەکی گەشەسەندن و سەقامگیری و پێشکەوتنی عێراق دەمێننەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەیەکە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێک لە چاودێر و مامەڵەکارانی دراو ناردنی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران بە هۆکار دەزانن.