ئه‌مه‌ریكییه‌ك له یه‌ك رۆژدا ده‌بێته خاوه‌نی زیاتر له ملیارێك دۆلار

K24 - هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی ویلایه‌تی مه‌ینی ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتێكی به به‌های زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلار له یانسیبی (مێگا ملیۆن) برده‌وه.
رۆژی شه‌ممه (14ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، رێكخه‌رانی تیروپشك (یانسیب)ـی (مێگا ملیۆن)ـی ئه‌مه‌ریكی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ویلایه‌تی مه‌ین خه‌ڵاتێكی به به‌های 1.348 ملیار دۆلاری له تیرۆپشكه‌كه‌دا بردووه‌ته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ده‌بێته خاوه‌نی دووه‌م زۆرترین پاره كه له‌و تیروپشكه‌دا به‌ده‌ستهێنرابێت، دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 2018 هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكی توانی 1.537 ملیار دۆلار له یانه‌سیبی (مێگا ملیۆن) به‌ده‌ستبهێنێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، رۆژی هه‌یینی رابردوو رۆژێكی تایبه‌ت بووه بۆ ملیۆنێره‌كه‌ی ویلایه‌تی مه‌ین و ساڵێكی جیاواز به‌ڕێده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی، سه‌رجه‌م ئه‌و ژمارانه راست ده‌رچوون كه له ماوه‌ی رابردوودا بۆ تیرۆپشكه‌كه رایكێشابوون.
یانسیب یان تیرۆپشكی (مێگا ملیۆن)، تیرۆپشكێكی ساڵانه‌یه و له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2002ـیه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ملیۆنان ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌ته جیاكانی ئه‌و وڵاته به‌شداری له تیرۆپشكه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: نوڤۆستی