بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك پارێزگایه‌كی باكووری كوردستانی هه‌ژاند

K24 - هه‌ولێر:
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلە به پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای خارپێت‌ی باكووری كوردستانی هەژاند.
بەپێی راگەیەندراوێک کە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، لە ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، بوومەلەرزەیه‌ك کاتژمێر 6:36 خوله‌كی به‌یانی ئەمڕۆ، بەگوڕی 4.9 پله پارێزگای خارپێت‌ی هه‌ژاندووه و چەقەکەی قەزای سیڤریجە بووە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە به‌وه‌ش کراوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 17،9 کیلۆمەتر توێکڵی زەوی روویداوە.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگای خارپێته‌وه بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە دوا بە دوای روودانی بوومەلەرزەکە، تیمەکانیان رەوانەی ناوچەکە کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها هاتووە ''لەئێستادا تیمەکانمان لە ناوچەکەن و هیچ دۆخێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە. پرۆسەی بەدواداچوون بەردەوامە''.