زاخۆ.. گه‌نجێك له‌نێو كافتریایه‌كدا كوژرا

پردی ده‌لال له‌ زاخۆ
پردی ده‌لال له‌ زاخۆ

K24 - هه‌ولێر:

گه‌نجێك له‌نێو كافتریایه‌كی نزیك پردی ده‌لال له‌ زاخۆ كوژرا و بكوژه‌كه‌ هه‌ڵهات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، په‌یامنێری كوردستان24 له‌ زاخۆ رایگه‌یاند، گه‌نجێك له‌ كافتریایه‌كی نزیك پردی ده‌لال له‌ زاخۆ ته‌قه‌ی  لێكرا و كوژرا. 

دواى چه‌ند كاتژمێرێك له‌ رووداوه‌كه‌ش، پۆلیسی زاخۆ دەستگیركردنی بكوژی گەنجێكی راگەیاند و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئەحمەد شالی، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، دوای نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ گەنجێك لە نزیك پردی دەلال بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا، دوای گەیشتنی ھێزەكانی پۆلیسی و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، تواندرا بەزووترین كات ناسنامەی تۆمەتبار ئاشكرابكرێت و دەستگیربكرێت.

وێنه‌ی گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌
وێنه‌ی گه‌نجه‌ كوژراوه‌كه‌