رۆژنامهنووسێكی سعوودیه بۆ یهكهمجار ئۆفهرێكی یانهی هیلال بۆ مێسی ئاشكرا دهكات
رۆژنامەنوسێکی سعوودی بۆ یەکەمجار بۆ کوردستان24 ئاشکرای دەکات، یانەی هیلالی سعوودی گرێبەستێکی فەرمیان پێشکەشی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا کردووە و، چاوەڕێ وەڵامی ئەو یاریزانانەن.
عایز عومهر رۆژنامهنووسی سعوودیه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگهیاند گرێبەستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رێگای لە بەردەم ئەستێرەکان کردەوە بۆ ئەوەی بێنە سعوودیە و لێرە یاریی بکەن.
ئهو رۆژنامهنووسه سعوودیه له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا بۆ سۆران لوقمان نێردراوی كوردستان24 بۆ ریازی پایتهختی سعوودیه دهشڵێت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی من هەمە، یانەی هیلال ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی مێسی کردووە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، بەتایبەتی ئێستا مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان گەیشتووەتە دوایین شەش مانگی گرێبەستەکەی، بەڵام تا ئەم ساتە فرێبەستەکە یەکلانەبووەتەوە، چونکە من پێموایە گفتوگۆکردن بۆ گواستنەوەی مێسی بۆ یانەکەت پێویستی بە کاتێکی زۆر دەبێت چونکە مێسی باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە.
عایز عومهر رۆژنامهنووسی سعوودیه گوتیشی: گفتوگۆکردن بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مێسی پێویستی بە هێزێکی زۆر و لێزانینێکی گەورە و کاتێکی زیاترە، کاتێکی زۆری دەوێت تا سەرجەم بەندەکانی گرێبەستەکەی روون دەبنەوە و یەکلا دەبنەوە، چونکە گرێبەستی یاریزانێکی ئاسایی نییە، جگە لە لایەنی وەرزشی هاتنی مێسی بۆ یانەی هیلال چەندین رەهەندی دیکەی دەبێت و کاریگەری گەورەی لەسەر وەرزش و تۆپی پێی سعوودیە دروست دەکات، تا ئێستا ئەم گرێبەستە یەکلانەبووەتەوە و پێویستی بە کاتە، پێویستی بە کاتە بۆ ئەوەی مێسی زیاتر و باشتر بیر بکاتەوە ئینجا بڕیاری خۆی بدات.