یانه‌ی نه‌سڕ ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی بێنزێما ده‌ستپێكرد
کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەی نەسڕی سعوودی، ره‌نگه جارێكی دیكه هه‌ردوو یاریزان به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌ك تیپ یاریی بكه‌نه‌وه.
ماڵپەری لێ تێن سپۆرتی فەرەنسی ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی کارگێری یانەی نه‌سڕی سعوودی، توانیان کریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر 175 ملیۆن پاوه‌ند بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، ئێستا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی ریال مەدرید دەکەن، دەیانەوێت هاوینی داهاتوو دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی، ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە یانە سعوودیەکە ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی بێنزێما، پارەیەکی خەیاڵی پێشکەشی ئەو یاریزانەش بکەن.