هونه‌رمه‌ند عومه‌ر چاوشین ماڵئاوایی له ژیان كرد
K24 – هه‌ولێر:
عومه‌ر چاوشین، هونه‌رمه‌ند و ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و دراما و سینه‌مای كوردیی و یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ندی كورد، كه رۆڵی ئافره‌تی له نواندندا بینیوه كۆچی دواییكرد.
عومه‌ر چاوشین، له 1942 له گه‌ڕه‌كی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایكبووه.
له تافی لاوی‌دا و ساڵی 1967 بووه‌ته ئه‌ندام له تیپی نواندنی سلێمانی و له به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كاندا زۆرجار رۆڵی ئافره‌تی بینیوه، به تایبه‌تی له به‌رهه‌مه‌كانی نواندنی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووه، مه‌كی عه‌بدوڵڵا، ناسراو به "عه‌لییه فه‌نی" رۆڵی ده‌بینی.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023) له شاری سلێمانی، عومه‌ر چاوشین به هۆی نه‌خۆشییه‌وه بۆ هه‌میشه ماڵئاوایی له ژیان كرد.
کارەکانی
- پیسکەی تەڕ پیر
- جەنابی موفەتیش
- ژن بە ژن
- ماوتە کاولی کەی
- شایی خوێناوی
- گۆڕ هەڵکەن
- مشتەی ناو هەمانە
- مەکری ژنان
- لە چایخانەدا
- بلیت و زاوا
- کرێ گرتە
- مەلموس
- قڵیشایەوە
- کێچ
- سێ گوڵی ژاکاو
- چاوی ڤێتنام
- شێخی تەپڵە ڕەش
- دڵۆپی خوێن
- مامە خەمە