تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تیمی یه‌كێتی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ئێمە چاوەڕوانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چاره‌نووسسازی نێوان پارتی و یه‌كێتی بووین.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا له باره‌ی دۆسیه‌ی تیرۆركردنی عه‌قید هاوكار جاف، تیمی یه‌كێتی رایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تاى رووداوه‌كه‌وه یه‌كێتی داواى لێكۆڵینه‌وه‌ى هاوبه‌شی كرد و داواشی كرد لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌شداربن له لێكۆڵینه‌وه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: كابینه‌ى نۆیه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى سیاسی پێكهات، ئێمەی یەکێتی لە گفتۆگۆکانمان گوتمان زیاتر لە کابینەکانی پێشوو دەبێت کار لەسەر نەهێشتنی ئاسەواری دوو ئیدارەیی بکەین.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی داهاتووی هه‌رێمی كوردستانیش، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئاماده‌ین بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد، به یاسایه‌كى هه‌مواركراو و لیستێكى پاكى تۆمارى ده‌نگده‌ران و زامنكردن و پاراستنى مافی پێكهاته و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان.