جووتیار عادل: یه‌كێتی رێگره له به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی

K24 – هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نازانێت داهاتی سلێمانی چه‌نده و رێگه ناده‌ن حكومه‌ت چاودێری داهاتی ئه‌و ناوچانه بكات. گوتیشی: یه‌كێتی رێگره له به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی په‌یامی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گوتی: په‌یامێكی راستگۆیانه‌یه، هه‌وڵمان به‌رده‌وام بووه بۆ گفتوگۆ، ئه‌مڕۆ هیچ وه‌زیرێكی یه‌كێتی ئاماده‌ی گفتوگۆ نه‌بووه، پێویست بوو یه‌كێتی وه‌ك به‌شداری حكومه‌ت، هاوكاری حكومه‌ت بێت، له سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كاندا، به‌ڵام دوای تیرۆری هاوكار جاف، بابه‌ته‌كه به‌لاڕێدا برا و ده‌بوایه براده‌رانی یه‌كێتی وه‌ك پرسێكی یاسایی سه‌یری بكه‌ن.
گوتیشی: وه‌ك حكومه‌ت ده‌رگامان به رووی یه‌كێتی دانه‌خستووه، داوای چاكسازی و یه‌كسانی و یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌مان كردووه، كاتێك كرده‌یه‌كی تیرۆری له هه‌ولێر ده‌كرێت، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر كوردستان، ئێمه رێگه‌ی یاساییمان گرتووه‌ته به‌ر. داوای لامه‌ركه‌زیه‌تیان كردووه، پێیان دراوه، چه‌ندین پۆستی زیاد له ئیستحقاقی خۆیان پێیان دراوه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان، له‌وه‌دا به‌رژه‌وه‌ندی حزبیی رۆڵی نه‌بینیوه، پێویسته خه‌ڵك بزانێت، كه هه‌موو سازشێك بۆ یه‌كێتی كراوه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ماڵی كوردیی.
هه‌روه‌ها گوتی: پرسی تیرۆری هاوكار جاف، بۆ یه‌كێتی یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، له‌كاتێكدا ئێمه یه‌كێتیمان تۆمه‌تبار نه‌كردووه، چه‌ند كه‌سێك سكاڵایان له‌سه‌ره و تۆمه‌تبارن، ده‌بێت راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێن، ئه‌وه پرسێكی یاساییه، هه‌موو رێگه‌یه‌ك كراوه‌یه له‌به‌رده‌م یه‌كێتی. ره‌وشی سلێمانی به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی یه‌كێتییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جووتیار عادل گوتی: یه‌كێتی رێگره له به‌رده‌م پرۆسه‌ی چاكسازی و رێگریشه له به‌رده‌م راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران به یاسا و ئێمه لیژنه‌یه‌كی ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێكهێناوه، بۆ چاودێری ده‌روازه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان وتیان شه‌ڕی ناوخۆ درووست ده‌بێت. ئێمه نازانین داهاتی سلێمانی چه‌نده، نازانین چه‌ند له ده‌روازه‌كانه‌وه كۆده‌كرێته‌وه.
گوتیشی: ده‌بێت حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كاندا هه‌بێت و به‌داخه‌وه رێگری له كاری حكومه‌ت ده‌كرێت له سلێمانی. ئێمه داوامان كردووه ده‌بێت هێزێكی حكومی هه‌بێت چاودێری سنووره‌كان بكات. رێگری ده‌كرێت حكومه‌ت كاری خۆی بكات.
روونیكرده‌وه، تیرۆركردنی هاوكار جاف، ده‌بێت به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت و حكومه‌ت نابێته لایه‌ندار و یه‌كێتی ده‌یه‌وێت حكومه‌ت بكاته به‌شێك له كێشه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه پرسێكی یاساییه و ده‌بێت به یاسا یه‌كلا بكرێته‌وه.
له باره‌ی بانگه‌شه‌ی ئابڵووقه‌دانی سلێمانی، گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: ئه‌و بابه‌ته هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه و ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رنج له‌سه‌ر تیرۆری هاوكار جاف نه‌مێنێـت.
جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كانه‌وه هاتبێت و به رێككاری یاسایی خۆی هاتبێت، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كاتیدا وه‌ڵامی نه‌درابێته‌وه، ئه‌وه مۆڵه‌تداره و ده‌توانرێت كاری تێدا بكرێت. هیچ پڕۆژه‌یه‌ك ره‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه. له‌م كابینه‌یه‌دا زۆرترین پڕۆژه بۆ سلێمانی كراوه. حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌موو شاره‌كانه، رێگری له قاچاغ و پاراستنی ئاسایش و نه‌هێشتنی رێگری ئه‌ركی حكومه‌ته. بۆیه ئه‌و ره‌وشه‌ی له سلێمانی هه‌یه جێی قبووڵكردن نییه. ده‌بێت حكومه‌ت كاری خۆی بكات و رێگری لێ نه‌كرێت. ئامانجمانه راستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كوردستان روون بكه‌ینه‌وه، ئامانجمانه سه‌قامگیری بۆ خه‌ڵكی كوردستان دابین بكه‌ین و نابینه به‌شێك له ململانێكان و ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و ده‌بێت راستگۆ بین له‌گه‌ڵ یه‌كتر.