عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود: په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ره
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی روونكردنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر و ده‌كرێت له‌ناو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیشدا، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكرێن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (15ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد،كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه، رووبه‌ڕووی زۆر ئالنگاری بوویه‌وه، له‌وانه پاشماوه‌ی شه‌ڕی داعش، قه‌یرانی ئابووری و كۆرۆنا به‌ڵام به ئیداره‌دانێكی سه‌ركه‌وتوو تواندراوه چه‌ندین قۆناغی باش تاوه‌كو ئێستا ببڕێت.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ روونكردنه‌وه بوو به نیه‌تێكی باش كه تێڕوانینی خۆی بۆ رای گشتی خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌یه، كه پێویست بوو وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكاته‌وه و زیاتر گوتی، "په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت روونكردنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر نه‌ك راگه‌یاندنی شه‌ڕ".
هه‌روه‌ها ئه‌و وه‌زیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، جیاوازی له‌ناو تیم و وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌كه نه‌كراوه و هیچ ده‌ستوه‌ردانێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له كاروباری وه‌زاره‌ته‌كان و وه‌زیره‌كان نییه.
سه‌باره‌ت به پرسی كۆكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی داهات، عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود باسی له‌وه‌كرد، پێشتر دووجار فه‌رمان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهات و رێكخستنه‌وه‌ی كاروباری ده‌روازه سنوورییه‌كان كه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ناوخۆ به هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری راسپێدران بۆ كۆنترۆڵكردنی خاڵه سنوورییه‌كان به‌ڵام ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێنه‌كران و رێگریكرا.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند، ده‌كرێت په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت بكرێته ده‌رفه‌تێك و هه‌نگاوبنرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه، هه‌موو كابینه‌ی نۆیه‌م پێكه‌وه یان له رێگه‌ی تیمێكی ناو ئه‌نجوومه‌ن، یان هه‌ر له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌توانن كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا بدۆزنه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان روونیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا كه‌سی تۆمه‌تبارنه‌كردووه و ته‌نها گرفته‌كانی روونكردووه‌ته‌وه.