یونیسێف: دوو ملیۆن هاووڵاتی عێراقی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

خۆپێشاندان لە بەغدا، وێنەی ئەرشیف
خۆپێشاندان لە بەغدا، وێنەی ئەرشیف

K24 - هەولێر:

رێكخراوی یونیسێف ئاشكرای دەكات زیاتر له‌ ملیۆنێك منداڵ له ‌عێراق پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆیی هه‌یه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، هاوكاری بۆ پرۆژەكانیان بۆ ‌رێژه‌ی 69% دابه‌زیوه‌.

یونیسێف له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای ده‌كات، نزیكه‌ی دوو ملیۆن و 500 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق له‌نێویاندا ملیۆنێك و 100 هه‌زار منداڵ كه‌ به‌ رێژه‌ی 5.6%ی كۆی دانیشتوانی عێراق پێكدێنن، پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆیی به‌رده‌وام هه‌یه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، هاریكاری سندوقی یونیسێف له ‌ساڵی 2022 له‌ عێراق بۆ رێژه‌ی 69% كه‌م بووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك تا ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو زیاتر له‌ 10 ملیۆن دۆلار وڵاتان هاوكارییان پێشكه‌شكردووه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاوكاری مرۆیی و منداڵان و خێزانە زیانلێكه‌وتووه‌كانی عێراق 52 ملیۆن دۆلاری پێویسته‌‌.