ئاگادارییه‌ك بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت حه‌ج بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌و هاووڵاتییانی شاره‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له ساڵی 2022 ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچوو بوو، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێك نه‌یاتوانی گه‌شت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نووسینگه‌كه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: ئاگاداری گشت هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وانه‌ی پێشتر ناویان ده‌رچوو بوو بۆ سه‌فه‌ری حه‌ج، به‌ڵام به‌هۆی نه‌خۆشی كۆرۆنا و ته‌مه‌ن گه‌وره‌یی نه‌یان توانی له ساڵی 2022 گه‌شت بكه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه به هۆی ریزبه‌ندی نه‌یاتوانی گه‌شت بكه‌ن له رێككه‌وتی 17/1/2023 تا 4/2/2023 سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومره‌ی پارێزگای هه‌ولێر بكه‌ن به مه‌به‌ستی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ و هێنانی پاسپۆرت.