مەسرور بارزانی بەشداری لە کۆڕبەندی داڤۆس دەکات
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی 2023 دەستپێدەکات و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندەکە دەکات.
ئەمساڵ کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لەژێر ناونیشانی "هەماهەنگی لە جیهانێکی پەرتەوازەدا" بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە 2500 سەرکردە، نوێنەری وڵاتان، بازرگانان، چالاکوان، کەسانی کاریگەر و خاوەن پێگە له‌و بوارانه‌ی بەشداری دەبن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڤیدیۆیەکی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: كوردستان له داڤۆس.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه، ئەو قەیرانانەی لە کۆڕبەندەکەدا باس دەکرێن بریتین لە، قەیرانی خۆراک و وزە، هەڵئاوسان و سستی گەشەی ئابووری، پیشەسازی و رۆڵی کەرتی تایبەت، کێشە کۆمەڵایەتییەکان و مەترسییە جیۆسیاسییەکان.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس پلاتفۆرمێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانەی رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە، بۆ ئەمساڵ ئامانجیەتی بە دیالۆگ و هەماهەنگی هه‌ردوو کەرتی تایبەت و گشتی چارەسەرێک بۆ قەیرانە جیهانییه‌کان بدۆزێتەوە.
داڤۆس شارۆچکەیەکە لە دامێنی چیای ئالپ، كه بەرزترین شارۆچکەی ئەوروپایە و بەرزییەکەی ده‌گاته 1560 مەتر لەسه‌ر ئاستی رووی دەریا، كه یه‌كێكه لە شارە جوان و دڵفڕێنەكان و كەوتووەتە سەر رووباری لاندویسه‌ر لە ناوچەی براتیگۆی سەر بە هه‌رێمی گرۆباندن لە وڵاتی سویسرا، ساڵانه‌ش له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی سرووشته به‌فراوییه‌كه‌یه‌وه، گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن به ئه‌وانه‌ی خولیای وه‌رزشی خلیسكانی سەر بەفریان هه‌یه.
كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس كه وه‌ك كۆڕبەندی ئابووری جیهانیش ناسراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی لە شاری داڤۆسی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌و ناوه‌ی هه‌ڵگرتووه، له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ناحكومی قازانج نەویستەوه به هه‌مان ناو سه‌رپه‌رشتی كاروباره‌كانی ده‌كرێت و بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1971 کڵاوس شواپ، پرۆفیسۆر لە زانکۆی جنێڤ بیرۆکەی ئه‌و کۆڕبەنده‌ی داڕشتووە.
لە 50 ساڵی رابردوودا داڤۆس بووەتە پلاتفۆرمێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی نوێنەرانی حکومەت، بزنس، ئەکادیمی، چالاکی کۆمەڵایەتی و کەسانی خاوەن پێگە لەژێر چه‌ترێك كۆده‌كاته‌وه و ئه‌م کۆڕبەندەوە بووه‌ته هۆی چەندین رێککەوتنی گرنگ لە نێوان وڵاتان و کۆمپانیاکان و چارەسەریش بۆ چەندین قەیرانی جیهانی دۆزراوەتەوە.
سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیا جیهانیانه‌ی كه به‌شداری ئه‌و كۆڕبه‌نده ده‌كه‌ن، مه‌رجه ئه‌ندامبن له كۆڕبه‌نده‌كه و داهاتی ساڵانه‌شیان له ملیارێك دۆلار زیاتربێت، هه‌روه‌ها ساڵانه زیاتر له 12 هه‌زار دۆلار وه‌ك ئابوونه به رێكخه‌رانی كۆڕبه‌ندی داڤۆس بدات و بۆ به‌شداری له پانێله‌كانیش ده‌بێت به 250 هه‌زار دۆلار بدات، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شی ساڵانه‌ش بێت نزیكه‌ی 80 هه‌زار دۆلاری ساڵانه ده‌دات.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس پلاتفۆرمێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانەی رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە، بۆ ئەمساڵ ئامانجیەتی بە دیالۆگ و هەماهەنگی هه‌ردوو کەرتی تایبەت و گشتی چارەسەرێک بۆ قەیرانە جیهانییه‌کان بدۆزێتەوە.