له رووداوێكی هاتووچۆدا ژماره‌یه‌ك هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاتووچۆدا هه‌شت هانده‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا و 16 هانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، پاسێكی هانده‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌سه‌ر رێگه‌ی زیقار – به‌سره له باشووری عێراق تووشی رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ بوو و له‌وباره‌یه‌وه ته‌ندروستیی زیقار له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه حه‌فت هانده‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه و 30 هانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق، رووداوه‌كه به‌هۆی ناڵه‌باری بارودۆخی كه‌شوهه‌واوه روویداوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و هانده‌رانه له‌رێگادا بوون بۆ پارێزگای به‌سڕه بۆ هاندانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له یاری ئه‌مڕۆیی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له جامی كه‌نداو 25 كه له به‌سڕه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.