تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە عامودا بۆردومانکرد

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە گوندەکانی دەوروبەری عامودا بۆردومان کرد.

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لەنێوان گوندەکانی بریڤا و گرێ مۆزا لە عاموودا بە ئامانج کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری، زیانەکانی ئەو بۆردومانە گیانی نەبوونە تەنیا مادی بووە.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سوپای تورکیا لە رێگەی درۆنەوە شەش جار ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)ی لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کردووەتە ئامانج، بەهۆیانەوە کەسێکی سڤیل و 3 چەکداری هەسەدە کوژراون هەروەها زیاتر لە سێ کەسی دیکەش بریندار بوونە.