لەتیف رەشید بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان دەکات

عەبدولـلەتیف رەشید
عەبدولـلەتیف رەشید

K24 - هەولێر:

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەری فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە بۆ بەشداریکردن لە 53یەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهان بەرەو سویسرا بەڕێکەوتوون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆماری عێراق لە چەند دیبەیت و کۆڕ و کۆبوونەوەیەک بەشدار دەبێت، بۆ گفتوگۆکردن دەرباری پرسی ئاسایشی خۆراک، گەشەپێدان، هاوبەشی هەرێمی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە کەرتی وزە و کشتوکاڵ و ئاو.

هەروەها بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ژینگەیی، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پەرەپێدانی ژێرخان و پاراستنی کۆمەڵگە، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆڕبەندەکە دەبێت.