بەگرافیک.. کۆڕبەندی ئابووری جیھانی داڤۆس 2023

K24 – هەولێر
ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس2023 لە سویسرا دەستپێدەکات، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندەکە دەکات.
بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1971 کڵاوس شواپ، پرۆفیسۆر لە زانکۆی جنێڤ بیرۆکەی ئه‌و کۆڕبەنده‌ی داڕشتووە، کە ئەکات پلاتفۆرمێک بوو بۆ یەکخستنەوەی وڵاتانی خاوەن پیشەسازی و ئابووری گەورە لە سەر ئاستی جیهان، دواتر گۆڕانکاری بەسەر کۆڕبەندەکەدا هاتوو بوو بە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.
داڤۆس شارۆچکەیەکە لە دامێنی چیای ئالپ، كه بەرزترین شارۆچکەی ئەوروپایە و بەرزییەکەی ده‌گاته 1560 مەتر لەسه‌ر ئاستی رووی دەریا، كه یه‌كێكه لە شارە جوان و دڵفڕێنەكان و كەوتووەتە سەر رووباری لاندویسه‌ر لە ناوچەی براتیگۆی سەر بە هه‌رێمی گرۆباندن لە وڵاتی سویسرا، ساڵانه‌ش له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی سرووشته به‌فراوییه‌كه‌یه‌وه، گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ده‌كه‌ن به ئه‌وانه‌ی خولیای وه‌رزشی خلیسكانی سەر بەفریان هه‌یه.