دیدارەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس 2022
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس دەکات و ئه‌مڕۆ ئێواره (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، گه‌یشته وڵاتی سویسرا و وابڕیاره سبه‌ی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له كۆڕبه‌ندی داڤۆس 2023، ده‌ستپێبكات.
ساڵی رابردوو، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان لە کۆڕبەندەکە چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگی هەبوون لەنێویاندا کۆبوونەوە لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر و نایف حەجرەف، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو.
هه‌روه‌ها بەگوێرەی راگەیه‌ندراوی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت، لە ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی دیدار و پانێله‌كانی كۆڕبه‌ندی داڤۆس 2022، لەگەڵ کۆمەڵێک وەبەرهێنەر و نوێنەری وڵاتانی کەنداو تواندرا پڕۆسەی هه‌نارده‌كردنی هەناری کوردستان بە سەرکەوتووی به‌ڕێوه‌بچێت و هه‌ناری كوردستان گه‌یشته چەند وڵاتێکی کەنداو.