هه‌موو زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی داڤۆس 2023

K24 - هه‌ولێر:
53ـيەمین کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە 16 بۆ 20ی کانوونی دووەمی 2023 بەبەشداری زیاتر لە 2500 سەرکردە و نوێنەری وڵاتان و بزنسمان و چالاکوان و کەسانی کاریگەر و خاوەن پێگە، لەژێر ناونیشانی هەماهەنگی لە جیهانێکی پەرتەوازەدا بەڕێوەدەچێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بەشداری لە کۆڕبەندەکە دەکات و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (16ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023) گه‌یشته سویسرا.
گرنگی کۆڕبەندی ئەمساڵ لەوەدایە جیهان هێشتا گیرۆدەی قەیران و لێکەوتەکانی کۆرۆنایە و جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا چووەتە مانگی 10یەمییەوە،جگە لەمەش ئابووری جیهان و سیستمی کۆمەڵایەتی و هەڵئاوسان بەرۆکی جیهانی گرتووە.
لە کۆڕبەندەکەدا چەندین پرسی گرنگ و هەنووکەیی باس دەکرێن لەنێویاندا، قەیرانی خۆراک، وزە، هەڵاوسان، سستی گەشەی ئابووری، پیشەسازی، رۆڵی کەرتی تایبەت، کێشە کۆمەڵایەتیەکان و مەترسییە جیۆسیاسیەکان.
کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس پلاتفۆرمێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو کێشە و ئاستەنگانەی رووبەرووی جیهان بوونەتەوە، بۆ ئەمساڵ ئامانجیەتی بە دیالۆگ و هەماهەنگی کەرتی تایبەت و گشتی چارەسەرێک بۆ قەیرانەکان بدۆزێتەوە.
له‌م ئینفۆگرافیكه‌دا، كۆڤان عیزه‌ت هه‌موو زانیارییه‌كان له‌باره‌ی كۆڕبه‌ندی داڤۆس 2023 ده‌خاته‌ڕوو.