سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە داڤۆس ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی لە داڤۆس ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت.

ئاوارە هەورامی، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس2023، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی دەبێت.

بەشداریکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێل و دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ کەسایەتیە سیاسییەکانی جیهان کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتان، بەتایبەتی لەبواری بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنیان بۆ بازاڕەکانی جیهان کە یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی سەرۆکی حکومەت، بۆ بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان.

دوێنێ 53ـەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهان داڤۆس2023 دەستیپێکرد، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێکە لە بەشداربووەکانی کۆڕبەندەکە. سەرۆکی حکومەت له‌ چه‌ند پانێل و گفتوگۆیه‌كدا بەشدار دەبێت، هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی جیهان ئه‌نجام دەدات.