مێسینیۆ خه‌ون به یاریكردن بۆ بارسێلۆناوه ده‌بینێت

پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی مێرمنداڵان یه‌كێكه له‌و ركابه‌رییه گرنگه‌كان كه له وڵاتی به‌ڕازیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ چاودێریكردنی ئاستی یاریزانانی خوار ته‌مه‌نی 20 ساڵ.
بۆ نموونه ئهندرێك توانی بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رنجی چه‌ند یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا رایكێشێت، دواتریش گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ریاڵ مه‌درید واژۆ كرد.
ویلیا‌م ئه‌لمێیدا دی ئۆلێڤیهرا كه نازناوی مێسینیۆی له‌لایه‌ن میدیا و راهێنهرهكانهوه پێی دراوه، حه‌زی له‌م نازناوه نییه، چونكه پێیوایه ئه‌م نازناوه پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆری له‌سه‌ر دروست ده‌كات.
ویلیا‌م له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتۆی ئیسپانی ده‌ڵێت: به‌كارهێنانی نازناوی مێسینیۆ له كۆتاییدا ده‌بێته هۆی به‌راوردكاری، راسته ئه‌و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات ئاستبه‌رز و دره‌وشاوه بێت، به‌ڵام ئه‌و له كوێ و مێسی له كوێ. هه‌ركات توانیم سه‌یری یارییه‌كه‌ی مێسی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سه‌یری یارییه‌كانی بارسێلۆنا و هه‌وڵ ده‌ده‌م گرنگی به‌و كارانه بده‌م.
تواناكانی ئه‌م یاریزانه وایكردبوو چه‌ندینجار به‌راورد بكرێت به كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو توانی گۆڵێكی زۆر سه‌رنجراكێش تۆمار بكات كه مێسی به‌بیری هانده‌ران هێنایه‌وه. یاریزانه‌كه تۆپه‌كه‌ی به پێی راستی وه‌رگرت، پاشان تۆپه‌كه‌ی خسته سه‌ر پێی چه‌پی و له به‌رگریكارێك تێپه‌ڕی و لیدانێكی به‌هێزی ئاراسته كرد و گۆڵپارێز نه‌یتوانی بیگێڕێته‌وه.
ئه‌م یاریزانه ساڵی رابردوو بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی ژێر 17 ساڵانی به‌ڕازیل كرابوو، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه چاودێری تۆپی پێی ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، به باشی ئاشنای ناوه‌كه‌ی بوون. مێسینیۆ ئێستا له تۆپی پێی به‌ڕازیل ده‌دره‌وشێته‌وه.
ویلیا‌م كه به مێسینیۆ به‌خێرایی سه‌رنجی یانه‌كانی ئه‌وروپای بۆلای خۆی راكێشاوه و ده‌وترێت راهێنه‌رانی بارسێلۆنا به وردی چاودێری دۆخی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌ویش هیچ په‌له‌یه‌كی نییه بۆ جێهێشتنی ساوپاولۆ. پێشتر دوو ئۆفه‌ری به بڕی 30 تا 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە پێشبینی دەکەن ئەم یاریزانە لە مانگی نیسانی 2023 گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆ بکات، مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی سه‌رووی 50 ملیۆن یۆرۆ بێت.
لە به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كانی لەگەڵ مۆندۆ، ویلیا‌م سەبارەت بە خەونی خۆی بۆ داهاتوو ده‌ڵێت: خەونی من یاریکردنە لە تۆپی پێی ئەوروپا و بە درێسی بارسێلۆنا یاری بکەم، دەبێت زۆر هه‌وڵ بده‌م بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانم".
ئاماده‌كردنی: محه‌مه‌د شه‌هدی