مه‌سرور بارزانی و تۆنی بلێر له‌ داڤۆس گفتوگۆ له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كه‌ن

دیداری مه‌سرور بارزانی و تۆنی بلێر له‌ داڤۆس / 17-1-2023
دیداری مه‌سرور بارزانی و تۆنی بلێر له‌ داڤۆس / 17-1-2023

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا له‌ داڤۆس كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چاكسازییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی كشتوكاڵی كوردستان بۆ بازاڕاه‌كانی ئه‌وروپا‌ كرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە (17ـی كانوونی دووه‌م مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، پێشوازی لە تۆنی بلێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری بەریتانیا کرد.

لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی گفتوگۆ دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری، بە دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، باشترکردنی کەرتی تەندروستی و هەناردەکردنی بەروبوومی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا کرا.