سانا مارین: ئهردۆغان پێمانی راگهیاندووه هیچ کێشەیەک بۆ ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ نییە
K24 – ههولێر:
سەرۆك وەزیرانی فینلاند سانا مارین رایدهگهیهنێت، قسەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە و رایگهیاندووه، تورکیا هیچ کێشەیەکی بۆ ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ نییە و تەنیا کێشە لەگەڵ سوید هەیە.
سانا مارین سەرۆك وەزیرانی فینلاند له میانهی بهشداریكردنی له كۆڕبهندی داڤۆس ئهمڕۆ (سێشهممه 17ـێ كانوونی دووهم/یهنایهری 2023) رایگهیاند، بۆ وڵاتەکەی زۆر گرنگە بەیەکەوە لەگەڵ سوید ئەندامی ناتۆ بن.
ههروهها راشیگهیاند، بە باشی ئامادەین ببینە ئاندامی ناتۆ، نابێت هیچ رێگرییەکیش لە بەردەممان هەبێت، هێشتا چاوەڕوانی پەسەندکردنی دوو وڵاتین تا ببینە ئەندام.
سەرۆك وەزیرانی فینلاند دهشڵێت: "هەنگاریا رایگەیاندووه، بە زووترین کات دوای دەستپێکی کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکە، ئەندام بوونی فینلاند لە ناتۆ پەسەنددەکات".
سەبارەت بە رازیبوونی تورکیا بۆ ئهندامبوونی فینلاند له ناتۆ، سانا مارین دووپاتیكردهوه، هیچ کێشەیەك لە بەردەممان نییه. گوتیشی: "قسەم لەگەڵ ئەردۆغان کردووه، هەمان قسەی دووبارە کردووهتهوه و كه هیچ کێشەیەکی لەوجۆرە لەگەڵ فینلاند نییە و هەندێک کێشە لەگەڵ سوید هەیە".