مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆككۆماری عێراق دۆخی گشتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێده‌كه‌ن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌.

رۆژی سێشه‌ممه‌ (17ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندی ئابووری داڤۆس له‌ سویسرا له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆبووه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆككۆماری عێراقدا، دۆخی گشتیی عێراق و  چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کراوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سەرۆک کۆماری عێراق كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەممە 17-1-2023، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانى، لە داڤۆس له‌گه‌ڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی بوو ، دۆخی گشتیی عێراق و  چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستوور و کارکردن لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە عێراق تاوتوێ کرا.