واتس‌ئاپ له‌مه‌وبه‌دوا له چه‌ند مۆبایلێك كارناكات

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌پڵیكه‌یشنی (واتس‌ئاپ) له‌مه‌وبه‌دوا له چه‌ند مۆبایلێك كارناكات، هۆكاره‌كه‌ش بۆ كۆنبوون و به‌سه‌رچوونی مۆدێلی ژماره‌یه‌ك مۆبایل ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه.
ماڵپه‌ری "سكای نیوز"ـی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنی واتس‌ئاپ بڕیاریانداوه، له‌مه‌وبه‌دوا ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له 49 جۆر و مۆدێلی مۆبایل كارنه‌كات و نه‌مێنێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ره‌كه، له‌مه‌وبه‌دوا وه‌تسئاپ له مۆبایله‌كانی وه‌كو ئایفۆن5، ئایفۆنC5 و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ی مۆدێله كۆنه‌كانی سهمسوونگ و ئێڵ جی كارناكات.
یه‌كێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ره‌كه وایكردووه ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه له ژماره‌یه‌ك مۆبایل كارنه‌كات، نوێكردنه‌وه و ئه‌پده‌یته به‌رده‌وامه‌كانی واتسئاپه، كه ته‌نها له مۆبایله زیره‌كه پێكشهوتووهكاندا ده‌ستبه‌ده‌ر ده‌بن.