نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 - هەولێر
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی زیاتر لە 2% بەرز بووەتەوە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی پێنوێنی دۆلار و ئەو داتا ئەرێنییانە کە لەلایەن وڵاتی چینەوە سەبارەت بە رەوینەوەی پەتای کۆرۆنا لە وڵاتەدا بڵاوکرایەوە.
لە مامەڵەی ئەمڕۆدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 2.53% بەرزبووەوە و گەیشتە نزیکەی 86.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش نزیکەی 2.45% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 80.86 دۆلار.
بەگوێرەی داتای بازاڕە داراییەکان، ئاماری مانگی 12ی ساڵی رابردووی چین یارمەتیدەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە، چونکە لەو مانگەدا خواست لەسەر نەوت بە رێژەی 4% زیادی کردووە و دابەزینی پێنوێنی دۆلاریش بەرێژەی 0.18% بۆ 102.2 خاڵ، هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوە.