جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ كوردستان24: مەترسی داعش لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگهی گرنگی ئێمهیه
K24 - بارزن حهسهن/ ستراسبۆرگ – فەرەنسا:
ئەمڕۆ لە میانهی دانیشتنی ئاسایی پەرلەمانی ئەوروپا، گۆڕانکاری لە پۆستی جێگری سەرۆک پەرلەمان کرا، دوای ئهوهی ئیڤا کالی جێگری پێشووی سەرۆکی ئهو پهرلهمانه، بەهۆی گەندەڵییەوە لهكارهكهی دوورخرایهوه و ئهمڕۆ مارک ئەنجێل له شوێنی دهستنیشانكرا.
لەیەکەم دیداری رۆژنامەوانیدا، جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا، لەبارەی مەترسی داعش لەهەرێمی کوردستان و عێراق، وهڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24ـی دایهوه.
مارک ئینجیل جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا ئاشکرایکرد، ئەوان وەک چۆن گرنگی بە پرسی ئۆکرانیا دەدەن، بەهەمان شێوە مەترسی داعش لەهەرێمی کوردستان و عێراق، جێگهی گرنگی ئێمهیه.
جێگری نوێی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا گوتی، ئێمە سنوورمان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتاندا هەیە و گرنگی بە وڵاتانی رۆژهەڵات و رۆژئاواش دەدەین.