سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کوردستان24: سزای زیاتر بەسەر حکومەتی ئێران‌دا دەسەپێنین
K24 –بارزان حسن / ستراسبۆرگ، فەرەنسا
رۆبێرتا مێتسۆلا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، سزای زیاتر به‌سه‌ر حكومه‌تی ئێران‌دا ده‌سه‌پێنین.
تایبه‌ت به كوردستان24، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا رۆبێرتا مێتسۆلا، له‌باره‌ی دۆخی ئێرانه‌وه، گوتی: "ئێمە پاڵپشتی له خەڵکی ئێران دەکەین و سزای زیاتر بەسەر حکومەتی ئێران‌دا دەسەپێنین".
لە دانیشتنەکەی ئه‌مڕۆی پەرلەمانی ئەوروپادا، چەندین پرسی جیاوازی ناوخۆ و دەرەوەی ئەوروپا خرانە دەنگدانی گشتییه‌وه.