سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە کۆدەبێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە کۆدەبێتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وەبەرهێنانی سعودیە کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەریمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ خالد ئەلفالح وەزیری وەبەرهێنانی عەڕەبستانی سعوودیە كۆبووەوە .

لە کۆبوونەوەکەدا ، برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا تاووتوێکرا.

وەزیری وەبەرهێنانی سعوودیە ، ئاماژەی بەوە دا کە بەم زووانە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی سعوودیە ، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پەیوەندیی بازرگانی .

سەرۆکی حکومەت تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەچەشەنکردنی سەرچاوەکانی داهات و گرنگیدان بە کشتوکاڵ و پیشەسازی و پێشەشکردنی ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە.

7
76
576