كوردستان24 شرۆڤه‌كارانی وه‌رزشی خه‌ڵات ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
كوردستان24 خه‌ڵاتی رێزلێنانی ئه‌و شڕۆڤه‌كاره وه‌رزشییانه‌ی كرد، كه له میانه‌ی رووماڵی مۆندیالی قه‌ته‌ر، رۆڵی كارایان هه‌بوو.
یارییه‌كانی مۆندیالی قه‌ته‌ر له ماوه‌ی نێوانی (20ـی نۆڤێمبه‌ر تاكو 18ـی دیسێمبه‌ری 2022) له وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌چوو، كوردستان24 له رێگه‌ی ته‌واوی پلاتفۆرمه‌كانه‌وه شرۆڤه‌ی یارییه‌كانی ده‌كرد، كه بووه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك.
دوای ته‌واوبوونی مۆندیال، دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 خه‌ڵاتی ئه‌و شڕۆڤه‌كاره وه‌رزشییانه‌ی كرد، كه له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیال، شرۆڤه‌ی بابه‌تیانه‌ی یارییه‌كانییان ده‌كرد.




