له ماوه‌ی سێ ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا زیاتر له 15 ملیار دۆلار سه‌رمایه له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێناندا وه‌گه‌ڕخراوه
K24 – هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووی ته‌مه‌نیدا، 296 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان جێبه‌جێكراوه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لە سێ ساڵى کابینەى نۆیەمدا 296 پڕۆژەى وەبەرهێنان بە سەرمایەی زیاتر لە 15 ملیار دۆلار، جێبەجێکراون.
هه‌روه‌ها له بڵاوكراوه ڤیدیۆییه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری‌دا ئاماژه به لێدوانێكی پێشووتری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، كه رایگه‌یاندووه، "به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان سه‌یری هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م و خۆم به به‌رپرسیار ده‌زانم به‌رامبه‌ر هه‌موو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا، زانیاری له‌باره‌ی ورده‌كاری پرۆژه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو.