داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له كوژرانی دوو كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركووك له ئه‌ستۆگرت
K24 – هێمن ده‌لۆ/ كه‌ركووك:
داعش له رێگه‌ی پێگه میدیاییه‌كانی خۆی، به‌رپرسیارییه‌تی كوژرانی هه‌ردوو كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووكی له ئه‌ستۆگرت.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو، لە ناوچەی جەبەل بۆری سنووری پارێزگای كه‌ركووك، ئەفسەرێکی ھێزەکانی پۆلیسی شاره‌كه بەناوی "موقەدەم نەوزاد عەلی" و شۆفیرەکەی بەناوی "محەممەد پاشا" كه‌وتنه بۆسەی ژمارەیەک چەکدارەوە و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان كوژران.
داعش له رێگه‌ی پێگه میدیاییه‌كانی خۆیه‌وه، وێنه و چۆنییه‌تی كووشتنی هه‌ردوو کارمەندەکەی پۆلیسی پارێزگای کەرکوکی بلاوكرده‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی كوردستان24، كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منییه‌وه به‌ده‌ستیگه‌یشتبوو، ئەو ئەفسەرە لەگەل شۆفێرەکەی خاڵێکی پشکنینی ناوچەکەیان بەسەرکردووەتەوە و لەوکاتەدا لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ھێرشیانکراوەتەوە سەر و ھەردووکیان كوژراون.