ئەل-مۆنیتەر: رووسیا لەرێگەی ڤاگنەرەوە خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزدەکات

K24 - هەولێر:
پێگەی ئەل-مۆنیتەری ئەمەریکی بڵاویکردەوە، رووسیا لەرێگەی چەکدارانی ڤاگنەرەوە هەوڵی بەهێزکردنی پێگەی خۆی دەدات لە سوریا و لیبیا و وڵاتانی ئەفریقا.
پێگەی ئەلمۆنیتەر باسی لەوەشکردووە، رووسیا لە ئێستادا پشت بە گرووپێکی چەکداری ڤاگنەر دەبەستێت بۆ جێگیرکردنی هەژموونی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سوپای وڵاتەکەی تووشی کێشە بووە لە جەنگی ئۆکرانیا.
ئەو پێگە ئەمەریکییە باسی لەوەشکردووە، جگە لە سوریا و لیبیا، لە ئێستادا ڤاگنەری رووسی لە هەوڵی دروستکردنی یەکەی سەربازیدایە لە سودان.
ڤاگنەر، گرووپێکی سەربازیی سەربەخۆی رووسییە و بەگرێبەست شەڕ بۆ حکومەتی رووسیا دەکەن.