دوو هاندەر لە بەسرە گیانیان لەدەستدا
K24 - هەولێر:
بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە، دوو هاندەری تۆپی پێ لە بەسرە گیانیان لەدەستدا و ئاژانسی هەواڵی عێراقی، باس لە برینداربوونی 60 کەس دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی کانوونی دووەم)، کاتژمێر 19:00 کۆتا یاری جامی کەنداو لە یاریگای بەسرە لەنێوان عێراق و عومان بەڕێوەدەچێت، بەشێك لە هاندەران لە شەوی رابردووە چوونەتە نێو یاریگا و لە ئێستاوە قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگاکە دروستبووە.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی (الواع) رایگەیاند، قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم یاریگای (جزع نخلە) هەیە و بەهۆیەوە نزیکەی 60 کەس برینداربوون.