چەند کەسێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە مێردین دەستگیرکران

K24 – هەولێر

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، چەند کەسێک بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە مێردین دەستگیرکران.

شەوی رابردوو لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە".