پیاوێک لە کەرکووک ژنەکەی خۆی کوشت

K24 - كەركووك

لە شاری کەرکووک پیاوێک کە بە میوانداری هاتووەتە ماڵێک لەوێ لێیان دەبێتە دەمەقاڵە و ژنەکەی خۆی کوشتووە.

پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک زانیویەتی، ئەو ژن و پیاوە لە بەغداوە بە هاتوونەتە كەركووك و لە ماڵێک میوان بوونە.

موقەدەم عامر شوانی وتەبێژی پۆلسی كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند، ژن و پیاوێك كە لە بەغداوە هاتوونەتە كەركووك لە ماڵی خوشكی ژنەكە دەبێتە دەمەقاڵیان، دواتر پیاوەكە چەند فیشەكێك بەژنەكەوە دەنێت و دەیكوژێت.

گوتیشی: "پۆلیس بكوژەكەی دەستگیركردووەو لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".