چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی مێردین دەستگیرکران

.
.

K24 - هەولێر:

شەوی رابردوو لە هێرشێکی چەکداریدا چوار هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە سنووری پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو، ئەمڕۆش چوار کەس بە تۆمەتی تێوەگلان لە هێرشەکە دەستگیرکران. 

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاری مێردین، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکەی مێردین دەستگیرکران.

شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەم) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

ئەو رووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە".