برینداری هێرشەکەی مێردین گیانی لەدەستدا

مەلا ئەحمەد جەلالەدین
مەلا ئەحمەد جەلالەدین

K24 - هەولێر:

کەمێک پێش ئێستا ئەو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان کە لە سنووری پاریزگای مێردین لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

شەوی رابردوو (18/19ـی کانوونی دووەم) لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بریندارەکە ناوی مەلا ئەحمەد جەلالەدینە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.