ئانالێنا بێیربۆك: ئه‌ڵمانیا ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به زمانی كوردی په‌یامێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئێستا وڵاته‌كه‌ی ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئانالێنا بێیربۆك، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا تویتێكی له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "بوندستاگ بڕیاریدا، تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان وەک خۆیان ناو بنێت: جینۆساید".
ئانالێنا بێیربۆك له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌و بڕیاره نووسیویه‌تی، "سێ ساڵ لەمەوبەر ژنانێکی ئێزیدیم لە باکووری عێراق بینی: رفێندرابوون، کۆیلەکرابوون، دەستدرێژیان کرابووە سەر، ئازارەکانیان بەرم نادەن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئێمە دەزانین" هیچ بڕیارێکی پەرلەمانی لەم جیهانەدا ناتوانێت ئازارەکانی ئەوان بنبڕ بکات، بەڵام بڕوایەکی قووڵم بەوە هەیە کە ئەم بڕیارە جیاوازییەک دروستدەکات و هەنگاوێکی چارەنووسسازە بەرەو داننان بە ئازارەکان و بەرەو دادپەروەری بۆ رزگاربووان.
هه‌روه‌ها ئانالێنا بێیربۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئەمڕۆ وڵاتی ئێمە ماڵی گەورەترین رەوەندی ئێزیدییە لە جیهاندا و دەنگدانی ئەمڕۆش قەرزارباری رۆڵی ماندوونەناسانەی ئەوانە.
دوای هەڵسەنگاندنی یاسایی لەلایەن لێکۆڵەرانی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی کانوونی دووەم/یه‌نایری 2023)، پەرلەمانی ئەڵمانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی بە جینۆساید ناساند.