گفتوگۆ له‌باره‌ی خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان لە هه‌رێمی کوردستان ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كونسوڵی گشتی ئێران له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئومێد سه‌باح باس له خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان کە لە کوردستان کاردەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لە نەسروڵڵا رەشنودی، کونسوڵی گشتی ئێران لە هەرێمی کوردستان و شاندێكی یاوەری کرد.
به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌كی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، لە کۆبوونەوەکه‌دا خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیا ئێرانیەکان کە لە کوردستان کار دەکەن و ئه‌و بەڵێندەرانەی کە پرۆژەکان جێبەجێدەکەن باسكرا، هەروەها تاوتوێی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و ئامادەکارییەکانی دیداری ئابووری و وەبەرهێنان کرا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی ئێران له هه‌رێمی تیشک خرایە سەر بابەتی دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران و بڕیارماندا کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام بدەین بۆ ئەم بابەتە.