مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كات

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ری عێراقی ده‌كات به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی پاڵه‌وانییه‌تی كه‌نداو 25.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویتێكدا، به‌بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی جامی كه‌نداو 25، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و جه‌ماوه‌ری عێراقی ده‌كات.

له‌ تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، "هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كاروانی وه‌رزشی له‌ عێراق ده‌خوازم".

ئه‌مشه‌و (19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له‌ یاریگای به‌سره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌ یاری كۆتایی جامی كه‌نداو 25، به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عومانی برده‌وه‌ و بۆ جاری چواره‌م له‌ مێژوودا بووه‌ پاڵه‌وانی جامی كه‌نداو.