ئەو پێنج هاووڵاتییەی کە لە رێگەی نێوان نسێبین - مێردین کوژرابوون، بەخاک دەسپێردرێن
K24 – دهۆك:
تەرمی ئەو پێنج هاووڵاتییەی پارێزگای دهۆک کە لە رێگەی نێوان نسێبین - مێردین کوژرابوون، بەخاک دەسپێردرێن.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای ئەوەی شەوی رابردوو تەرمی ئەو پێنج هاووڵاتییەی لە رێگەی نێوان نسێبین - مێردین کوژرابوون، بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی ئایینی و سیاسی لە مزگەوتی غوفران لە دهۆک تەرمەکان شۆردران و نوێژی مردوویان لەسەر کرا و دواتر تەرمی حاجی عەبدوڵڵا و هاوسەر و کچەکەی بۆ گوندی باگێرا بەڕێکرا و بڕیارە لەوێ بەخاک بسپێردرێن.
هەروەها تەرمی مەلا ئەحمەد جەلالەدین و دایکی بۆ شێلادزێ بەڕێکران و بڕیارە ئەوانیش لەوێ بەخاکسپێردرێن.
حەربی رێکانی کەسوکاری قوربانییەکان بۆ کوردستان 24 ئاشکرایکرد، تۆمەتباران دەستگیرکراون دوای پرسە سەردانی تورکیا دەکەنەوە، گووتیشی ئێستا دۆسییەکەیان لە تورکیا کراوەیە و لە رێگەی باشترین پارێزەرەوە هەوڵدەدەن تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.