سعوودیە: رووسیا هاوبەشێکی گرنگە بۆ ئێمە

ئاڵای سعوودیه‌
ئاڵای سعوودیه‌

K24 - هەولێر:

وەزیری دەرەوەی سعوودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەماهەنگیکردن لەگەڵ رووسیا لە بوارە جیاوازکان و مۆسکۆشی وەک هاوبەشێکی گرنگی ریاز وەسفکرد.

لە گوتارێکدا لە میانەی بەشداریکردنی لە 53مین کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە راشیگەیاند، رووسیا و سعوودیە وەک دوو هەناردەکاری گەورەی نەوت، بەردەوامن لە هەماهەنگی و هەڵوێستی ئەو دوو وڵاتە ئاڕاستەی بازاڕی نەوت دیاریدەکات.

وەزیری دەرەوەی سعوودیە ئاماژەی بەوەشدا، لەپاش جەنگی ئۆکرانیاوە نرخی وزە زۆر بەرزبووەوە، بەڵام وڵاتەکەی توانی بە هاوکاری لەگەڵ رووسیا نرخەکەی بەشێوەیەکی رێژەی جێگیربکەن.