له سووریا هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی دژی داعش
K24 – هه‌ولێر:
بنكه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سووریا، به درۆن هێرشی كرایه سه‌ر.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2023)، هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی "ته‌نه‌ف".
روانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه.
بنكه‌ی سه‌ربازی "ته‌نه‌ف"، ده‌كه‌وێته سنووری ناوچه‌ی "55 كیلۆمه‌تر" له سێگۆشه‌ی سنووری سووریا، عێراق و ئوردنه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، گومان ده‌كرێت، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه ئاراسته كرابێت، كه نزیكن له كۆماری ئیسلامی ئێران.
هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی "ئاماده‌باشیی"یه‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره هێرشی له‌و جۆره ده‌كرێته سه‌ر هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی سووریا.
دوا هێرشی له‌و جۆره بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، پێنج مانگ پێش ئێستا و به دیاریكراوی له مانگی ئابی ساڵی رابردوو بووه.