باڵیۆزی رووسیا له واشنتن: ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی پلانه‌كانی له ئۆكرانیا دژایه‌تیكردنی مۆسكۆ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ باڵیۆزی رووسیا له واشنتن رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا هه‌میشه هۆشداری داوه‌ته ئه‌مه‌ریكا، كه به‌هۆی پلانه‌كانی له ئۆكرانیا، جیهان به‌ره‌و جه‌نگێكی كاره‌ساتبار ده‌بات.
باڵیۆزی رووسیا له واشنتن راشیگه‌یاند، ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئۆكرانیا دژی رووسیا دایڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ره‌س به سوپاكه‌ی ئێمه بهێنێت، جیهان به‌ره‌و جه‌نگێكی كاره‌ساتبارببات.
ره‌تشیكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا، رووسیا چه‌كی ئه‌تۆمی به‌كاربهێنێت. ناوبراو ئه‌مه‌ی به پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی نادروست و نابه‌رپرسیارانه وه‌سفكرد.
ئه‌نتۆنۆڤ ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هێرشێكی فراوانیان له دژی رووسیا له ئۆكرانیا به‌رپاكردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: "واشنتن هاوپه‌یمانی ناتۆ له دژی ئێمه به‌كارده‌هێنێت و ئه‌وان پاڵپشتی جبه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كه‌ن".
گوتیشی: "له وه‌ته‌ی جه‌نگی سارده‌وه پیشه‌سازی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پاڵپشتی دارایی به‌مشێوه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیووه".
پێشتریش كۆشكی سپی بڵاویكردبووه، لێدوانه‌كانی رووسیا له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌وه، مه‌ترسیدارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا، پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بە بەهای 2.5 ملیار دۆلار راگەیاند، کە تانکی تێدانییە.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا پاکێجی نوێی هاوکارییەکانی واشنتن بۆ ئۆکرانیا، راگه‌یاند، كه له ژمارەیەک زرێپۆشی جیاواز و ژمارەیەک موشەکی هایمارس و کۆمەڵێکی دیکە کەرەستەی سەربازی پێكهاتبوون.
وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا باسی لەوەشکردبوو، بەپێی پاکێجە نوێیەکەی هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا، لەماوەیەکەی کەمی داهاتوودا 53 زرێپۆپشی دژە مین و350 زرێپۆشی هامڤ و 8 سیستەمی دژەی ئاسمانی رەوانەی کێیڤ دەکات.
شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا له 24ی شوباتی ساڵی رابردوو ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا پشتیوانی له ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و هاوكاری ماددی و سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.