كرملین: تانكه‌كانی خۆرئاوا هیچ له‌سه‌ر زه‌وی ناگۆڕن

K24 – هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، رایگه‌یاند، ناردنی تانك بۆ ئۆكرانیا هیچ له سه‌ر زه‌وی ناگۆڕێت.
ئه‌م په‌یامه‌ی كرملین، دوای ئه‌وه دێت، وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئۆكرانیا پشتیوانییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته زیاتر كردووه.
هاوكات وڵاتانی ئه‌وروپایی و خۆرئاوایی له ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاوتوێی ناردنی تانك و تۆپی قورس ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا بكه‌ن.
دمیتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین رایگه‌یاند، ناردنی ئه‌و تانكانه بۆ ئۆكرانیا هیچ له ره‌وشی شه‌ڕ ناگۆڕێت، به‌ڵكو كێشه‌ی نوێ بۆ ئۆكرانیا درووست ده‌كات، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیان لێ ده‌ركه‌وت و پێویستی به چاككردنه‌وه هه‌بوو.
جه‌ختیكرده‌وه، نابێت ئه‌و بابه‌ته هێنده گه‌وره بكرێت، پێویسته به ئه‌ندازه‌ی خۆی بخوێنرێته‌وه، چونكه گه‌یشتنی ئه‌و تانكانه نابێته هۆی په‌كخستنی پێشڕه‌وی رووسیا به‌ره‌و ئامانجه‌كانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاتانی خۆرئاوا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خه‌یاڵپڵاوی كاره‌ساتبار له باره‌ی توانای ئۆكرانیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای رووسیا.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكاشه‌وه گوتی: په‌یوه‌ندییه‌كان دابه‌زیون بۆ نزمترین ئاستیان و هیچ هیوایه‌ك بۆ چاكبوونیان له داهاتوویه‌كی نزیكدا نییه.