دیاله‌.. داعش سێ شوانی رفاند

دیاله‌
دیاله‌

K24 – گه‌رمیان:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارانی داعش سێ شوانکارییان بۆ شوێنێكی نادیار رفاند.

عەمید نیھاد محه‌ممه‌د گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، بە کوردستان24ـی راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی خاتوونیی سەر بە شارۆچکەی حه‌مرین لە پارێزگای دیالە، سێ شوانکار له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار رفێندران و چارەنووسیان نادیاره‌.

گوتەبێژەکەی پۆلیسی دیالە گوتیشی: "دەیان جار داوامانکردووە ھاووڵاتیان نەچنە ناوچە بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كان، چونکە ده‌بنه‌ ئامانجی پاشماوەکانی داعش".

ئەمە لە کاتێکدایە ھەفتەی پێشوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی داودەی گەرمیان، دوو شوانی کوردیان رفاندووه‌ و تا ئێستا چارەنووسیان نادیاره‌.