عێراق به ئێف-16 بۆردومانی حه‌شارگه‌كانی داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق چوار حه‌شارگه‌ی داعش له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ناوده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (20ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایری 2023)، له به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له بۆردومانێكدا چوار حه‌شارگه‌ی تیرۆرستانی داعش له باكووری قه‌زای دووز له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین له‌ناوبراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و چالاكییه سه‌ربازییه به پشتبه‌ستن به زانیاری وردی هه‌واڵگری، فڕۆكه ئێف-16ـه‌كانی عێراق به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی به‌ئامانجگرتنی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، ئه‌نجامیانداوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له هێرشه‌كه‌دا هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش كوژراون، كه له‌ناو حه‌شارگه‌كاندا بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌یان بكات.