ڤیدیۆ: به‌غدا 5 تیرۆریستی له سێداره‌دا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دادی عێراق، ڤیدیۆی كاتی ئاماده‌كردنی "5" كه‌سیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به تیرۆر تاوانبارن و ده‌برێن بۆ له‌سێداره‌دان، و به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه ، ئه‌و كه‌سانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆریست بوون،له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه له سێداره دراوون.
وه‌زاره‌تی دادی عێراق ڕایگه‌یاندووه" شه‌وی دوو شه‌ممه سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و "5" كه‌سدا جێبه‌جێ كردووه كه به تیرۆر تاوانبارن.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی دادی عێراقی، ئه‌و پێنج كه‌سه تاوانبار بوون به كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كه پێشتر ئه‌نجامیانداوه و وه‌ك هاوسۆزییه‌ك بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كانی كه‌ڕاده له سێداره دراوون.
وه‌زاره‌تی داد له پاش له سێداره‌دانی ئه‌و پێنج تیرۆریسته ڕایگه‌یاندووه، كه له‌سێداره‌دانی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام ده‌بێت كه زیان به خه‌ڵكی عێراق ده‌گه‌یه‌نن و ده‌ستیان به خوێنی هاوڵاتیان سور بووه.
له سێداره‌دانی ئه‌و كه‌سانه له كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌وه دووچاری ڕه‌خنه و ناڕه‌زاییه‌كی زۆر بوونه‌ته‌وه و خه‌ڵكی به‌غدا له ده‌سه‌ڵاتداران توڕه‌یه.